هاتمه‌وه
ڕێم که‌وته ئێره، وه‌بیرم هاته‌وه سه‌رده‌مێک کۆخێکی ئاوهام هه‌بوو!
ده‌رک و دیواری ساغه، ده‌ربیجه‌ی به قوور گیڕاوه! به ته‌مای جیرانان بووم بۆم چا که‌ن، ساڵ ڕابرد و وه‌ک خۆیه‌تی.گوتم با قۆڵی ڵێههڵکهم،که‌چی کراسه‌که‌م قۆڵکورته. گوتم با پشتێندان تونگ که‌م، که چی پشتێند ئێستا هه‌ر تایبه‌تی شهوئاههنگهکانه (خه‌بات: قنگبادان)
گوتم با ده‌لینگان ده گۆره‌وی باخنم، که چی قاچ رووته و ده‌لینگ ههلکشاونه سه‌رووی چۆکان.
له پێشه‌کی و نیشانه‌ی خۆ ساز کردنێ تاقهشتێ پێم ده‌کرێ، نهققاندنه.
ئه‌ویش ئهح!
-------------
ده‌ربیجه: په‌نجه‌ره
جیران: هاوسێ
تونگ: توند، تون یش گوتراوه!
ده‌لینگ: قۆڵی پانتۆڵ!
باخنم: بئاخنم، تێی ڕاکه‌م (بیلامانێ)
