ڕێژه‌یی بوون به ساكاری
یه‌كێ له پیره مامۆستاكانی هاوكاری ئه‌نشته‌ین به‌زمی پێده‌گرێ هه‌تا به ساكاری تێئۆری ڕێژه‌ییبوون (نیسبییه‌ت) بۆ كه‌م خوێنده‌واران شی كاته‌وه!
ئهنشتهینیش كه ده‌زانێ كابرا چ له ڕێژه‌ییبوون ناگا و كهمخوێندهوار بیانوون و خۆشی وه‌ك هه‌موو پیرێكی دڵپاك پتر هۆشی له لای كیژۆله جوانه‌كانی زانستگاكه ده‌بێ، كچێكی جوان نیشان ده‌كا و به كابرا ده‌ڵێ: كه ده‌مێك له لای تۆ بم وه‌ك ته‌مه‌نێكه، كه ته‌مه‌نێكیش له لای ئه‌و جوانه بم هه‌ر ده‌مێكه. ئه‌وه‌ش ڕێژه‌ییبوونی كات!!!
منیش ئه‌مرۆ به دیسان خوێندنه‌وه‌ی شێعرێكی نالی ئه‌و نهقلهم وه‌بیر هاته‌وه، ئه‌وه‌ش شێعرهكهیه:
هه‌رچه‌نده كهعومری خدر و جامی جهمـت بوو
چوونكه ئه‌مه‌لت زۆره، چ عومرێكی كهمـت بوو
ئه‌ی جامیعی دونیـــا و قیامــــــهت به خه‌یاڵات
ئه‌و ڕۆژه كه مردی، نه ئه‌وت بوو نه ئه‌مت بوو
دوێنێ، چ بوو ده‌تدا به زوبان لافی كهرامـــــات
ئه‌مرۆ نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو، نه‌ده‌مت بوو
عومرت نهفهسێكه له هه‌مـــــوو عالهمـــــــی باڵا
بمره له غه‌می دا كه هه‌موو سهرفیغهمت بوو
