ماره كردنی به شه‌رعی
ئیمزا كردنی یاسای ئێراق و خۆشی كوردان به‌و بۆنه‌وه كۆنه نه‌قڵێكی وه بیر هێنامه‌وه.
ده‌ڵێن ژنێكی به مێرد، نێوانی له گه‌ڵ كورێكی خزمی مێرده‌كه‌ی په‌یدا كرد. وای لێهات چ چاریان نه‌ما و به دووقۆڵی ڕایان كرد. چوونه ماڵه مه‌لایه‌كی بۆ چار كردنی گرفتیان و بۆیان باس كرد. ئه‌ویش دوای هێندێك بێنه و به‌ره و لێك دانه‌وه كووتی: خۆ وا نابێ، ئێوه پێك ناشێن، ئافره‌ته‌كه ده‌بێ ته‌ڵاق بدرێ و عیده‌ی به سه‌ر بچێ و ... دوایه بێنه‌وه ماره‌تان كه‌م. ئێستا ئێوه پێك ناشێن!
ژنه وه‌ڵامی داوه: هه‌تا گه‌یشتووینه ئێره، سێ چوار جارانمان شاندووه!عیده‌ی چی و ته‌ڵاقی چی؟
ئه‌وه نه‌قڵی كورده‌یه. سێزده ساله شاندوویهتی و كه چی ئێستاش چاوه‌رێی ماره كردنه! ده‌بێ ده‌س به دوعا بێ تا به‌ربینگی عیده و "جارێ نا دوایه‌ی" پێ نه‌گرن و عومری ئه‌و یاسای بگاته مانگ و ساڵان.
