هه‌ڕه‌شه و پاداش
گوایه ناسری سینا، له لایه‌ن كابرایه‌كی سه‌ر به حیزبی كۆمۆنیست ـ كۆمه‌ڵه‌ی جاران هه‌ڕه‌شه‌ی لێكراوه و ترسی ڕێ نیشتووه و نیگه‌رانی بۆ خوڵقاوه!
نازانم ئه‌و ئاساڵهیه كێ بووه و به ئه‌مری كه‌س وای كرگه یا خۆی وای بۆ هاتووه. من ده‌مراستی ئه‌و حیزبه یا كۆمه‌ڵه‌كه‌ی تر یا حیزبی دێمۆكرات بایه‌م، مانگانه‌یه‌كی تێر و ته‌سه‌لم بۆ ناسری ده‌نارد، ده‌ستخۆشانه‌ی باس كردن و له سه‌ر نووسین و ده‌مگۆ بڵاو كردنه‌وه! چش!
خۆ ئه‌و باسی كۆمه‌ڵه‌یان نه‌كا و من باسیان نه‌كه‌م و چوار بێكاری وه‌ک ئیمه نه‌یكه‌ن كه‌س به بوونیان نازانێ. خۆیان چ جم وجوولیان نه‌ماوه، كه‌س به كڵاویان ناپێوێ و هێنده كه‌رت كه‌رت بوون لێككردنه‌وه‌یان هێنده هاسان نییه. ناسرێك بێت و نێویان بێنێته ئارا و ڕۆژێ سێسه‌ت، چوارسه‌ت كه‌س كه بیست سییهكیان له ناوه‌وه‌ی وڵات را ده‌یخوێننه‌وه، چاویان به ناویان بكه‌وێ و باسیان بكه‌ن ، زه‌ره‌ری نییه هیچ ، قازانجیشی هه‌یه.
خۆ ڕۆژنامه‌ی ناوخۆیی و ئۆرگانه‌كانیان سێسه‌ت كه‌س نایخوێننه‌وه. كۆڵێكیشی پووڵ و پاره لێ خه‌رج ده‌كه‌ن! ئه‌و كابرایه به خه‌رجی خۆی باستان ده‌كا و ناوتان دێنێته گۆڕێ، چ جێی هه‌ڕه‌شه‌یه؟
خاڵه ناسر تۆش زۆر به قووڵی تێی مه‌گره! ئه‌و لایه‌نانه نه پیاو كووژن و نه كاریان به تۆیه. ده‌سه‌لاتی كووشتنیان له ئوروپا بایه كۆنه هاورێكانی تازه دوژمنی خۆیان به دابی كوردهواری تا ئێستا له ناو بردبوو. بۆ خۆیان به تۆی لاوهییهوه ده‌خافڵاند.
به‌ڵام پێت خۆشه بڵێی له ڕۆژنامه‌وانی تووشی مه‌ترسییه‌كانی هاتووی و هه‌ڕه‌شه‌ت لێكراوه، تۆش بیڵێ!
شه‌رت بێ دوا ڕۆژ خۆم به شێعر پێت هه‌ڵبڵێم ،ئه‌وه‌ش ده‌ستپێكه‌كه‌ی:
ناسر،
قه‌له‌م به ده‌ستی گیان له مست،
ئازا،
بوێر...
چاویلكه ورد و خاش بووه‌كه‌ت
ڕه‌مزی ورد بینی و ئاگابوون!
شاشه‌ی ته‌له‌یفوونی ده‌ستیت
شاهیدێكی ڕاستهگۆیه
ناوی دوژمن
یا خوود ژماره‌ی ده‌ستیه‌كه‌ی
ساڵه‌ی پیاو كوژ
ده‌داته ده‌ست
....
..
.
دوای دووهه‌زار و چوار خه‌تان ئه‌و شێعره بنه‌ی دێت!
