ڕووناكبیری، ده‌سه‌ڵات و كۆچ:
..ڕووناكبیری تێپه‌ڕ كردنی سه‌رده‌می مناڵی و ساوابوونه، هاتنه ناو دونیای بیر كردنه‌وه و ڕزگاری له ده‌ست كوێخایان و كه‌سایه‌تیانه...
....[ڕووناكبیران] ناچار بوون له هه‌ندێ شوێن ئازادی به مانای ته‌واوی خۆی لێك نه‌ده‌نه‌وه، یه‌كسانی به مانای ڕاسته‌قینه‌ی خۆی لێكنهدهنهوه، گه‌رچی به ڕواڵه‌ت درووشمی ئازادی و به‌رابه‌ریان ده‌دا...[له سه‌ر ناته‌واو بوونی ڕووناكبیری]...به‌و هۆیه‌وه به هه‌ڵبژارده هه‌ندێكیان [له ده‌سكه‌وته‌كانی ڕووناكبیری له ڕۆژئاوا دا] هه‌ڵده‌بژێرین و تێده‌كۆشین ده‌گه‌ڵ بارودۆخی سوننه‌ت په‌سنی كۆمه‌ڵگامان ڕێكیان بخه‌ین و ئه‌و ڕێك خستنه هه‌ندێ جار سه‌ر نه‌كه‌وتووه[ هه‌ر هه‌ندێ جار؟؟؟]....
...ڕووناكبیر كه‌سێكه چۆنایه‌تی ئێستا وه به‌ر ڕه‌خنه‌ی بیرمه‌ندانه بدا و تێبكۆشێ چه‌وتیه‌كانی كۆمه‌ڵگا له وتار و نووسراوه‌ی خۆی دا ڕوون كاته‌وه و كۆمه‌لگایان لێ ئاگادار كاته‌وه...
...سهربهخوویی سنووری نێوان سیاسه‌تمه‌دار و ڕووناكبیرانه...ڕووناكبیر كاتێ هاته ناو سیاسه‌ته‌وه سه‌ربه‌خۆیی نامێنێ....ڕووناكبیر له ناو ده‌سه‌ڵاتدا ناتوانێ ویسته‌كانی ڕووناكبیرانه‌ی خۆی بێنێته دی، له چوار چێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و حیزب دا ده‌به‌سترێته‌وه...
...نایپووڵ نووسه‌ری هیندی كه له كارائیب ده‌ژی و خه‌ڵاتی نۆبێلی 2001ی وه‌رگرتووه، خۆی پێ ڕووناكبێرێكی عاشیره‌تی بوو كه له وڵاتی خۆی و له ڕۆژئاوا غه‌ریب و نامۆ بوو. به‌رهه‌می ئه‌زموونه تاڵه‌كانی بوونه خولقێنه‌ری ڕۆمانه سه‌رنج ڕاكێشه‌كانی....
...به‌ره‌یه‌كی نوێی ڕووناكبیران ئه‌وه پێده‌گه‌ن كه خۆیان له چوار چێوه‌ی ئوستووره پهسنیهكان[ پێ هه‌ڵگووتن به ڕابردوو و په‌رستنی كه‌سایه‌تیان و..] ڕزگار ده‌بینن و ده‌یانهه‌وێ خۆیان به تازه‌ترین ده‌سكه‌وته‌كانی بیر و كۆلتوری جیهانی ڕا بهێنن...
...له سه‌رده‌می پێش كهمپیۆتێر دا ڕووناكبیر توێژ و چینێكی تایبه‌ت بوون، كه خۆیان پێ سه‌رتۆپ و هه‌لبژارده بوو، به‌ڵام ئێستا كۆمه‌لگای كهمپیۆتێری ڕووناكبیران به توێژی هه‌لبژارده نازانێ، ڕووناكبیری دیارده‌یه‌كی بڵاوكراوه‌یه....
---------------------------------------------------
هه‌ندێ قسه‌ی خۆش له كابرایه‌كی كه دڵنیا نیم ناوه‌كه‌شی به درووستی بزانم. زه‌میرانه، زیمهرانه یا زیمرانه؟؟؟
له وه‌رگێرانه‌وه دا، به كه‌یفی خۆم گۆڕیومه و له وانه‌یه مه‌به‌ستی كابرام به دروستی نه‌پێكابێ.
