ڕه‌شه

Thursday, February 26, 2004

هه‌ر بژی ناوچه‌نالیسم:

دوای هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی مه‌جلیسی شوورا و وه‌ده‌ر كه‌وتنی ڕاده‌ی به‌شداری له ناوچه‌كان دا، هیوام به ناوچه‌ی خۆمان و گه‌ڵی كورد پتر بووه. دیاره له هه‌مان كات دا بێهێزی لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردوستان دا جێی خه‌فه‌ته.

خه‌لكی كورد به زۆرینه خو پێ ئێرانی نه‌بوون و پشتگیری نه‌كردن له حوكمات و باڵه جیاوازه‌كانی به ده‌نگ نه‌دان سه‌لماندووه.
مه‌ریوان به 18% ، مه‌هاباد به 23%، سه‌قز و بانه به 27% و سه‌رده‌شت وپیرانشار به 31%  كه‌مترین ڕاده‌ی به‌شداریان هه‌بووه. جێگه‌ی سه‌رنجه كه  ده‌نگده‌رانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه، ئه‌رته‌ش و چه‌كدارانی ‌سپا و پیاوه‌ ‌حوكماتییه‌كانیش بوون. له هه‌ر شوێنێ ژماره‌ی ئه‌و چه‌كدارانه زۆرتر بووبێ، وه‌ك سه‌رده‌شت و خانێ، ڕاده‌ی به‌شداریش به‌رزتره.
له چاو ئه‌و ناوچانه‌ هه‌ندێ ناوچه‌ش به خه‌ست و خۆڵی به‌شداریان كردووه یا به‌شداراندویانن: له وانه سمه‌یرومی ئیسفه‌هان به 110% و دوایه‌ش لورده‌گان 108%، وه‌رزه‌قان 106.5% و مه‌مه‌سه‌نی 102%
چۆن ده‌بێ له سه‌ت كه‌سان سه‌ت‌وده كه‌س ده‌نگ بده‌ن، ئه‌وه ده‌بێ له حوكماتی ئێران بپرسین!
به ڕه‌چاو كردنی ئه‌و خه‌ست و خۆڵ كردنه‌ جارێكی تر چاو له ڕ‌اده‌ی به‌شداری كورده‌كان ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ كه پێش سواره سیاسیه‌كانی ئێمه چه‌نده قورس و ناوه‌ستان كه پێیان وایه "كورد له ئێرانیان ئێرانیتره" یا دڵیان له كۆمۆنیستی ئێرانی نابێته‌‌وه.
دیاره ئه‌وانیش هێنده‌ خه‌تابار نین. پیاو له شه‌و ئاهه‌نگێك ڕا بۆ شه‌و ئاهه‌نگێكی تر به مه‌به‌ستی خه‌بات و شۆرش له ئوروپا و ئه‌مریكا بچێ، هۆشی له كه‌ڕ‌ه‌ كرمانجی كوردی نامێنێ!!