خه‌بات، سیاسه‌ت و هه‌ڵپه‌ركێ:
ماوه‌یه‌ك پێش ئێستا به بۆنه‌ی ڕۆژی كۆمه‌ڵه له شاری تۆرۆنتۆی كانه‌دا شه‌وئاهه‌نگێك گیڕا كه چه‌ند جیاوازی بنه‌ڕه‌تی هه‌بوو له‌گه‌ڵ شهوئاههنگانی تر. له هه‌موو جیاوازییه‌كان گرنگتر ئه‌وه بوو كه منیش له‌وێ بووم!!
دیاره پێش ئه‌و كۆبوونه‌وه ناسری سینا باسی ورده‌كارییه گرافیكیه‌كان و دوای ئه‌و شه‌وه‌ش گوڵه گه‌نم باسی ههڵپهركێیهیان كردووه. به‌ڵام ئه‌ممان مادام هه‌ندێ ڕاستی به باس نه‌كراوی ماونه‌وه به ئه‌ركی خۆمی ده‌زانم باسیان بكه‌م و چاوی میلله‌تێك و كۆمه‌ڵه‌یه‌كی له حاندی ئه‌و ڕاستییانه ڕوون كه‌مه‌وه.
وه‌ك له سێ‌ئاشان باسی كرابوو یاری به چوار ره‌نگه‌ی ئاڵای كورد، له شوێنی ئاهه‌نگه‌ش دا دیار بوو. له سه‌ر هه‌ر میزێك گوڵدانێكی چكۆله دانرابوو گوڵی سپی و سوور‌و زه‌رد و گه‌ڵای شینی هه‌بوو، به‌و گوڵدانانهشهوه چوار پزدانی سه‌وزو زه‌رد و سپی و سوور به به‌ن گرێ درابوون. له سه‌ر ته‌ختی شانوو و جێگه‌ی چاوه‌ش و ده‌نگ خۆشانیش دوو ئاڵای كوردان له سینگی دیوار درابوو. كوردایهتێكی تۆخ كهف و كووڵی ده‌كرد به تایبه‌ت له دیمه‌ن و ڕووكه‌شی ئاهه‌نگه‌كه‌دا. به سێ زمان به‌رێوه‌به‌ر ده‌هاتنه سه‌ر شانوو و وێڕای هه‌ستاندنی پاره‌یه‌كی زۆر خۆیان به خانه‌خوێ داده‌نا و جه‌ماوه‌ریان به خێر هاتن ده‌كرد. ئێستاش من له‌و دابه‌ی نه‌گه‌یشتووم، ئه‌گه‌ر پاره‌م لێ ده‌ستینن و میوانتان نیم، بۆ خۆم لێ ده‌كه‌نه خاوه‌ن ماڵ و منه‌ت و كوێخایهتیم له‌سه‌ر ده‌كه‌ن؟؟
له ده‌رگاشه‌وه تا ئه‌و جێی كورسییه‌ك په‌یدا ده‌بوو قوونی له سه‌ر دانێی، ئه‌وه هه‌ر كوێخا بوو و به خێر هاتنی ده‌كردی. هه‌ندێكیان كارتیان به سه‌ر سینگه‌وه بوو و كوێخای به سجیڵ بوون، هه‌ندێكیش هی بێ سجیڵ. له هه‌مووان كوێخاتریش براده‌رێكی دێمۆكرات بوو گله‌یی ده‌كرد و ئه‌یوت بۆچ بۆ ئاهه‌نگی ئێمه نه‌هاتبووی!!!
له ڕه‌نگ و ڕووی كوێخاكانیش ڕا دیار بوو دوو بهرهكێكی قورس و قووڵ له ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ی كوردی دا هه‌یه: لانێك یان باشتره بڵێین فراكسیۆنێك بووزوویان له به‌ر دا بوو و فراكسیۆنه‌كه‌ی تر قاتی ئوروپی!
هه‌ندێكیش نه‌یانده‌ویست دڵی هیچ لایه‌ك بشكێنن و به هه‌ر دوو لا دا خۆیان ده‌نواند.
قهرهنیاغاش ردێنی سپی و سمێڵی ره‌شی ده‌یكرده ماركسی سانی ببوه قوتبی ماركسییه ده‌روێشه‌كان.
دوای خوێندنه‌وه‌ی هه‌ندێ وه‌ڵامی زۆر بێژراوی كه‌س نه‌بیس كاك فارووقی بابامیری كه پێم وایه ئه‌ندامی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌یه هات و نوتقێكی كرد ته‌قه‌ی له سه‌ری هه‌موویان هێنا. به‌ش به حاڵی خۆم له به‌ر فارسی نه‌زانی خۆم لێی حاڵی نه‌بووم ده‌ڵێ چی، خوا و دراوسێكانی ئه‌و شه‌وم شاهیدن زۆر به وردیش گوێم بۆ شل كردبوو. به ده‌گمه‌ن ووشه‌یه‌كی باو كوردیت لێ ده‌بیست. ئه‌وه گوڵه هه‌ندێ له ڕسته‌كانی نووسیوه!!
دوو به‌ره‌كی ناو كۆمه‌ڵه دوای ده‌ست پێكردنی موسیقا زۆرتر و زۆرتر بوو. نه‌جمه به نوێنه‌ری پارێزه‌رانی كۆمه‌له‌وه ده‌یگووت: "له سڵێمان كه‌ندی، به‌شی موكوریان" كه چی ناسر كه نوێنه‌ری توند ئاژووهكان بوو ده‌یگووت " له سڵێمان كه‌ندی، به‌شی به‌گزادان"
كار وا قووڵ بۆوه ناسر له بنی كووله‌كه‌ی دا و ڕوو به قه‌ره‌نیاغا ده‌ستی كرده بانگه‌واز: " هه‌ی ئاغه وئاغه وئاغه... بۆم تێكه له‌و قۆنیاغه"
به زوویی چاوه‌رێی جیا بوونه‌وه‌یه‌كی تر له ناو كۆمه‌ڵه دابن ، ئاغا و شاری دانیان پێكه‌وه ناكوڵێ.
دوایه نه‌ڵێن نهیكووت، ئه‌وه به چاوی خۆم دیتووه و بۆتان ده‌گێڕمه‌وه. بڕواشم پێ ناكه‌ن فلیمه‌كه‌ی ده‌بێ هه‌بێ. جارێك دیتنی چ زه‌ڕی بۆ په‌ز نییه.
