....حاشا كردن یا چاوهپۆشی له بوونی كۆلتورێكی تێكۆشان بۆ یه‌كسانی ژن و پیاو له كوردوستان دا یان كۆمه‌ڵگا غه‌یره ڕۆژئاواییه‌كانی تر دا، هه‌ڵویستێكی سیاسیه. ئه‌وه سیاسه‌تی پیاو مهزنخوازه به‌و باره دا كه حاشا له جیهانی بوونی سه‌ركوتی ژنان ده‌كا و هه‌ر وه‌ها له خه‌باتی دژی ئه‌و سه‌ركوتكردنه. ئه‌وه ڕه‌گه‌ز په‌رستانه‌یه، هه‌تا ئه‌و ڕاده‌یه كه حاشا له توانای ژنانی غه‌یره ڕۆژئاوایی، غه‌یره سپی ده‌كا بۆ تێگه‌یشتن له بارودۆخی ژێرچهپۆكانهیان و چاوهپۆشی له بڕیاری به‌رگری ئه‌و ژنانه ده‌كا.
ئه‌وه وردبینانه‌تر ده‌بێ كه بڵێین كوشتنی فادیمه پتر له چوارچێوه‌ی دابه‌كانی كۆلتوری پیاو مه‌زنی كوردی دایه*. ئه‌م كۆلتوره، گه‌رچی جیاوازه زۆر وه كۆلتوری پیاومه‌زنی مه‌سیحی ڕۆژئاوایی ده‌چێ كه به ڕه‌وای ده‌زانێ ژن و پیاو، نه‌خۆشخانه‌ی مناڵ له به‌ر بردن بته‌قێننه‌وه و ڕهشكوژی ئه‌و دوكتورانه بكه‌ن له مناڵ له بار ده‌به‌ن له كه‌نه‌دا و ولاته یه‌كگرتووه‌كان( ئه‌مریكا- و). یه‌ك ده‌توانێ كۆلتوری كوشتن له پێناو شه‌ڕه‌ف ببه‌ستێته‌وه به داب و نه‌ریت، خێڵایه‌تی، ده‌ره‌به‌گایه‌تی یا لادێیبوون.
به‌ڵام گرنگی داب و نه‌ریت ده‌بێ چه‌ند بێ كاتێ ئه‌و ڕاستییه‌مان له بیر بێ كه هه‌موو ڕۆژی 10 ژن له وڵاته‌یه‌كگرتووه‌كان دا به ده‌ست پیاوان ده‌كوژرێن؟ گه‌رچی ئه‌و مرۆڤ كوشتنانه به دڵنیایی له سه‌ر شه‌ڕه‌ف نین، به‌ڵام هۆی مرۆڤانهتریشیان نییه: بڕیاری ژنێك بۆ كۆتایی هێنان به نێوانێك، پیاوێك وه‌خۆ ده‌خا كه ئه‌و ژنه‌ی بكووژێ.
سه‌تا حه‌فتاو چواری ئه‌و كووشتنانه "دوای ئه‌وه‌ی ژنێك نێوانێك تێك ده‌دا، داوای ته‌ڵاق ده‌كا یا داوای حوكمی دوور ڕاگرتنی** پیاوه‌كه ده‌كا، ده‌قه‌ومن."
له سوید، به پێی به‌ڵگه‌كانی ساڵی 1989 ڕۆژێ 39 ژن لێدانیان وێده‌كه‌وێ و هه‌ر 10 ڕۆژه‌ی ژنێك به دستی پیاوێكی ناسیاو ده‌كوژرێ.
كه وابوو كۆلتوری پیاومه‌زنی جیهانییه. دابه‌ش كردنی كۆلتووران به دڕنده و ئارام بۆخۆی ئه‌فسانه‌یه‌كی*** پیاو مه‌زنانه‌یه. ئه‌وه ده‌بێته ئه‌فسانه‌یه‌كی ڕه‌گه‌زپه‌رستانه یا نه‌ته‌وه په‌رستانه كاتێ سنووری دابه‌شكردنه‌كه دێته نێوان ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوا. پتر له‌وه‌ش، وێڕای ئه‌وه كه بوونی پیاومه‌زنی وه‌ك كۆلتور حاشای لێناكردرێ، بۆچوونێكی ساده‌ی**** كۆلتوری چ یاریده‌ی ئێمه ناكا له خه‌بات دژی ده‌ست وه‌شاندنی پیاوان....
----------------------------------------------------------------------------------
به‌شێك له نووسراوه‌ی "ئه‌میری حه‌سه‌نپوور و شه‌هرزادی موجاب" : له یادی فادیمه شاهینداڵ دا....
ئاخ بۆ لێزانێكی هه‌مووی بتوانێ وه‌رگێڕێ!!
*نووسه‌ران پێشتر باسی دوو كۆلتوری پیاومه‌زنی و كۆلتوری تێكۆشان دژی پیاومه‌زنی له كوردوستان دا ده‌كه‌ن.
** ( restraining order ) كاتێ كه‌سێك به پێی مه‌ترسی داوای ئه‌وه ده‌كا یه‌كی تر لێی نیزیك نه‌بێته‌وه
***( myth) ئه‌فسانه، ده‌نگۆ ؟؟
**** ( reductionist ) هه‌لویستی لێكدانه‌وه به ئاسایی. من پێم وایه لێره دا نووسه‌ران مه‌به‌ستیان تاوانبار كردنی كۆلتور بێت!! له وانه‌شه وا نه‌بێ و من خراپی تێگهیشتبێم!
