ڕسته لهبننههاتووهكان
مه‌هێڵه
له پاشه‌نگی ڕسته لهبننههاتووهكان دا ون بم!
ئێستاكه‌ش ڕانه‌هاتووم به سه‌فه‌ری بێ كۆتایی.
مانا لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانت به من مه‌سپێره.
من حه‌ز ناكه‌م له درۆ و ڕاڕایی.
ئهتیمۆلۆژیی ڕابردووشم باش ده‌زانی؛
وه‌بیرم مه‌هێنه‌وه ته‌مه‌نم چه‌نده.
وه‌ره و
ده‌فته‌ری نوێی شێعرهكانت به من ده‌ست پێ بكه!
وه‌ره و
بمكه به سه‌ره‌تایه‌ک،
سه‌ره‌تایه‌ک كه
بهئاواتگهیشتووهكان خه‌ونی پێوه ده‌بینن!
وه‌ره و
بمكه به ده‌ستپێكه‌ی ئه‌و وشه نوێیانه‌ی
بسكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی داده‌هێنن.
20 ی نۆڤامبری 2003
=====================
ئه‌وه به بێ ئیزنی شاعیر و سه‌رچاوه سووچێكی گه‌وره‌م كردووه. شێعره‌كه‌ی بڵاو ده‌كه‌مه‌وه و بۆتانی لێك ده‌ده‌مه‌وه.
لێك دانه‌وه‌ی ئه‌و شێعره‌ی سه‌ره‌وه:
مه‌هێڵه
له پاشه‌نگی ڕسته لهبننههاتووهكان دا ون بم!
ئێستاكه‌ش ڕانه‌هاتووم به سه‌فه‌ری بێ كۆتایی.
جا من چم پێده‌كرێ، بۆخۆت ملی ڕێگه‌ی دوورت گرته به‌ر.
به سه‌ری ههرتكمان له مانای" لهبننههاتووش" ناگه‌م، شكی بێبڕانهوهم كردووه ئه‌ممان دڵنیا نیم.
كۆتایی هه‌ر ده‌بێ، هی سه‌فه‌ره‌كه‌ش نه‌بێ هی خۆمان ده‌بێ!
مانا لێكدانه‌وه‌ی وشه‌كانت به من مه‌سپێره.
من حه‌ز ناكه‌م له درۆ و ڕاڕایی.
ده‌ڵێن مرۆڤ به خوێندنه‌وه فێره شت ده‌بێ! ئه‌وه‌ش فێربوونی ئهورۆمان:
مانا لێكدانه‌وه: درۆ، ڕارایی
فهرههنگنووس: درۆزن
براله مانای وشه‌كان نازانی، بیڵێ. نازانم ڕاحه‌تی گیانم! بۆ بوختان به فه‌رهه‌نگ و قامووسان ده‌كه‌ی، با جار جاره‌ش دوو دڕۆیان نێوئاخن كردبێ، براله ئابروویان مه‌به!!
ئهتیمۆلۆژیی ڕابردووشم باش ده‌زانی؛
وه‌بیرم مه‌هێنه‌وه ته‌مه‌نم چه‌نده.
كوا وایه. ئه‌من هێنده‌م وه‌بیر نایه، جا یان یادی منه باش كار ناكا یا ئه‌تیمۆلۆژی تۆیه زۆر دوور ودرێژه. ته‌مه‌نیشت به سی جزمه‌ی قورئانێ، نازانم. خۆشخوانی دمدمیش نه‌ماوه لێی بپرسین. ئهتیمۆلۆژیش له كاتی هاتنه ناو نێوان ڕا تۆی له بیره، له وانه‌یه پێشتریش هه‌بووبی به‌ڵام ئاماژه‌ت پێ نه‌كرابێ!!!
وه‌ره و
ده‌فته‌ری نوێی شێعرهكانت به من ده‌ست پێ بكه!
بۆ وا ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ده‌فته‌ری شێعری منه، به شێعری خۆمی ده‌ست پێ ده‌كه‌م، خۆ به ته‌ما نیم كه‌س بترسێنم.
وه‌ره و
بمكه به سه‌ره‌تایه‌ک،
سه‌ره‌تایه‌ک كه
بهئاواتگهیشتووهكان خه‌ونی پێوه ده‌بینن!
ئه‌وه‌یان ده‌بێ! چون بۆخۆم قه‌ت سه‌ره‌تای ناخوێنمه‌وه، مه‌گین كتێبه‌كه‌م ته‌واو كردبێ و تێینهگهیشتبێم.
جا من به ئاواتم بگه‌م بۆ خه‌ون به تۆوه ده‌بینم. له وانه‌یه له خۆشیان هه‌ر خه‌وم لێ نه‌كه‌وێ!
وه‌ره و
بمكه به ده‌ستپێكه‌ی ئه‌و وشه نوێیانه‌ی
بسكی لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپی داده‌هێنن.
به‌ڵێ به چاوان. وشه‌ی نوێی وه‌ك "زه‌بر و زهنگئامیز" بۆ داهێنانی بسكی لاپهرهش نه‌بێ، بۆ تاشینی به گوێزان به كه‌لك دێت.
20 ی نۆڤامبری 2003
ئه‌وه‌یان ده‌بێ ڕه‌مزێك، ڕازێك، شتێكی سه‌یر بێت. هیچی تێنه‌گه‌یشتم.
