ڕه‌شه

Friday, July 11, 2003

خۆشه‌ویستی و ڕق

به‌رێز مه‌هاباد باسی شه‌پۆلی خۆشه‌ویستی و ڕق له ناو خوێنه‌رانی خۆیدا ده‌كا. وه‌ک خوێنه‌رێك، مادام رێگه‌ی كۆمێنتم نه‌ماوه ڕای خۆمی بۆ بنووسم، لێره دا قسه‌ی خۆم ده‌كه‌م.
 وا وێده‌چێ مه‌هابادیش مه‌لایانه به نیه‌تی مه‌وعیزه، وه‌ک سرته و ته‌وار و .. رێگه‌ی دایالۆگ و ووت و وێژی به دڵ نیه و ته‌نیا مه‌به‌ستی نووسینی قسه‌كانی خۆیه‌تی نه‌ك دیتنی ڕه‌نگدانه‌وه‌یان و ڕ‌ای جیاواز.
 ماڵه خۆیه‌تی و مافی دانان و دانه‌نانی كۆمێنت یا سانسۆر كردنیان هی ئه‌وه. تاكه كارێ منی خوێنه‌ر ده‌توانم بیكه‌م ئاواتی دڵفره‌وان بوونی وێبلاگنووسانه، جنێوی دوو كه‌سان نه‌كه‌نه بیانوو بۆ داخستنی ده‌رگه‌ی لێكدانه‌وه له سه‌ر بۆچوونه‌كانیان یا سڕینه‌وه‌ی قسه‌ی نابه‌دڵ.

فێر بوون و ڕاهاتن كاتی پێدا ده‌وێ. گلانی سوار له وانه‌یه بۆ فێری سواری بوون پێویست نه‌بێ، به‌ڵام زۆر جار ده‌قه‌ومێ. به جارێك و دوان گلان واز له سوارێ مه‌هێنن! ئه‌وه‌ش مه‌وعیزه‌ی من!!

خۆشه‌ویستی و ڕقی من به‌رانبه‌ر نووسراوه‌كانی مه‌هاباد:
وه‌ك خوێنه‌رێك خاڵی جوان له نووسراوه‌كانی دا ده‌بینم، كه‌م و كووڕێیه‌كانیشی ده‌بینم. هیچیشیان ئه‌وه‌نده به هێز نین هه‌ستی خۆشه‌ویستی یا ڕق پێك بێنن. دوو دیارده‌ی سه‌ره‌كی نووسراوه‌كانی (نه‌ك شێعر و ڕه‌سمه‌كانی، باسی ئه‌وان ناكه‌م) كه به دڵی من نین ئه‌وانه‌ن:

1- ڕاستی له ڕوانگه‌ی مه‌هاباد دا ته‌نیا یه‌ك شته. ئه‌وه‌ی ئه‌‌و باسی ده‌كا. ناكرێ ڕاستیه‌كی تریش هه‌بێ. تا ئێستا هه‌ر چی من خوێندوومه‌ته‌وه به قه‌تعیه‌ته‌وه بووه و چاری هه‌موو گرفتێكیش له لای هه‌یه. به ده‌رمانێ چاری ده‌ردی ژن و نه‌ته‌وه‌ی ده‌كا!!

2- ووشه‌ی سه‌یر زۆر ده‌كار ده‌كا. ووشه‌ی لاتین، كوردی داتاشراو، فارسی به زۆری به كوردی كراو. ئه‌وه ده‌بێته هۆی سه‌رسووڕمانی خوێنه‌رێكی وه‌ك من كه زۆرێك له‌و شتانه‌ی نووسه‌ر ده‌یزانێ من نایزانم! به داخه‌وه مانایه‌كی كوردی ساكاری ئه‌و ووشانه‌ش لێك ناداته‌وه. په‌راوێزی نووسراوه یا فه‌رهه‌نگۆك بۆ ئه‌و ڕوون كردنه‌وانه به كه‌لك دێن.

وێڕ‌ای ئه‌و دوو خاڵه‌ش وه‌نه‌بێ من ڕقم لێی بێت یا نووسراوه‌ی نه‌خوێنمه‌وه. نا، وا نیه. ده‌یخوێنمه‌وه، به‌ڵام پتر به ڕوانینێكی ڕخنه‌گرانه نه‌ك به ڕق یا خۆشه‌ویستی.

هیواشم بۆ مه‌هاباد سه‌ركه‌وتن و دڵفره‌وانیه.