ڕه‌شه

Wednesday, July 02, 2003

با هه‌وه‌ڵ شتێ به كه‌‌ونیشان ده‌ینووسم، پێشكه‌ش بێ به ‌به‌رده‌قانی.
ئه‌و شێعره‌ی پووشكینی له وێبلاگی خۆی دا هێناوه، بۆی ده‌كه‌مه كوردی.
به‌شكه‌م دڵی پوورم یا كۆنه لاوێكی دیكه‌ێ پێ نه‌رم كات:

خۆشم ویستی،
له وانه‌یه ئێستاش وابێ
له وانه‌شه وه‌كوو هه‌ستێ
 بۆ ماوه‌یه‌ك، لای من مابێ

بڵا چیتر ئه‌وینی من
سه‌رئێشه‌ت بۆ پێك نه‌هێنێ
ئاواتم نیه ئازارت ده‌م.

خۆشم ویستی و
بێ‌هیوابوونێ من ناسیم،
ئیره‌یی و شه‌رم، هه‌ر چه‌ند بێ هۆ،
ئه‌وینێكی پێك هێنابوو
هێنده ناسك، وه‌ها به‌ ڕاست
مه‌گه‌ر خودا پێت ببه‌خشێ
خۆشه‌ویست بوونی دووباره