ڕه‌شه

Monday, May 05, 2003

جنێو


جنێو دان چۆن ده‌بێ لێك بدرێته‌وه؟ ئێمه بۆ جنێو ده‌ده‌ین.؟


هه‌ر وه‌ك له عینوانی ڕا دیاره ئه‌و باسه، باسێكی پیسه! ئه‌وانه‌ی دڵیان ناسكه و چاویان به‌رایی نادا پیسایی ببینن، تكایه چیتر مه‌خوێننه‌وه. به‌رپرسی هه‌ر چه‌شنه‌ تێكچوونێك خوێنه‌ره!!!


 له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو دا كۆڵێك جنێو و قسه‌ی سووك و جاری واشه قورس له نێو وێبلاگه‌كانی كوردی دراوه و كراوه. زۆر كه‌س به ئه‌و قسانه تێك چوون و پێیان وایه نابێ قسه‌ی وا لێره بكردرێ، هه‌ندێكیش پێیان وایه هه‌لی چاكه و ده‌بێ زووخاویان هه‌ڵڕێژن و گرێیه‌كانی (كۆمپلێكس) ڕووحی خۆیان به جنێو دان له ژێر ناوی ساخته دا ساف كه‌نه‌وه! لێره دا من نامهه‌وێ ڕاست و چه‌وتی كرده‌وه‌ی ئه‌وانی تر لێك ده‌مه‌وه. ماندوو نه‌بوونی له هه‌موویان ده‌كه‌م، چ ئه‌وی زاری به جوێن دان ئیشك بووه و چ ئه‌وی تووڕه‌یی خۆی له‌ ئه‌و كاره هاوار كردووه.


ته‌نیا ده‌مهه‌وێ له ڕوانگه‌ی خۆم ڕا جنێو وه‌ك دیارده‌یه‌ك و به‌شێك له كرده‌وه و ژیانی مرۆڤ لێك بده‌مه‌وه.


جنێو وه‌ك گوو وایه. پیسه و گڵاوه، به‌ڵام یه‌كێ له به‌رهه‌مه‌كانی مرۆڤه. داینه‌ڕێژی ده‌تكووژێ. زۆر بمێنێته‌وه بۆنی زۆر ده‌بێ. زۆر له به‌ر چاوان بێ ویشك ده‌بێ. هه‌ندێ كه‌س زۆری ده‌ده‌نه ده‌رێ و هه‌ندێ كه‌س كه‌م. هی وا هه‌یه به ئاشكرا ده‌یكا و زۆربه  به شاراوه‌یی ده‌یكه‌ن. هی واش هه‌یه بۆ ناوبانگ له ڕێگا و بان و كانی دا ده‌یكا. هی واش هه‌یه هینی خۆی پێ ده‌رمانه و ژێرگڵی ده‌كا. هه‌ندێ كه‌سیش له به‌ری ده‌خۆن و ژیانیان به گووی ئه‌وانیتره‌وه به‌نده. له كه‌نكه‌نه‌چی ڕا هه‌تا دوكتوری تاقیكه‌ر و مامۆستای مزگه‌وت ژیانیان به ڕیانی خه‌ڵكی به‌نده. خه‌ڵك بڕین هه‌ر بۆ وانی تێدایه و خه‌ڵك نه‌ڕین هه‌ر ئه‌وان بازاریان گه‌رمه. چۆن ڕیانیش خۆی نیوه‌ی شه‌رعه! شل و توند بوون و كه‌م و زۆر ڕیان په‌یوه‌ندی ڕاسته‌و خۆی هه‌یه به چۆن و چه‌ند و چی خواردن.


ببورن باسه‌كه بۆگه‌نی لێ‌هه‌ستا، باسی جنێو له‌وه باشتر نابێ. ئه‌و شتانه‌ی سه‌ره‌وه باسی گوون به‌ڵام بۆ جنێویش ڕاستن!


بیره‌وه‌رییه‌كی منالیشتان بۆ ده‌گێڕمه‌وه، ئه‌‌و شه‌ڕه جنێوانه وه‌یادیان هێنامه‌وه.


به مناڵی نه‌ك من، هه‌موو مناڵی دێ له ئاوده‌ستی مزگه‌وت ده‌ترسان. به‌شێك له گه‌وره بوون چوونه ئاوده‌ست بوو. له دێش دا ته‌نیا ئاوده‌ستی مزگه‌وت هه‌بوو. ناچار مناڵ لێك كۆ ده‌بووینه‌وه و سه‌ری شه‌و، به تایبه‌ت مانگه‌شه‌و، له ژێر تریفه‌ی مانگ دا ده‌چووینه "ڕیزه ڕیان".


به ڕیز داده‌نیشتین و ده‌ڕیاین. دوایه‌ش كه هه‌ڵده‌ستاینه‌وه، هه‌ر كه‌سه‌و شانازی به ڕیاوی خۆی ده‌كرد و شه‌ره ڕی ده‌ستی پێده‌كرد. كێ زیاتر و ئه‌ستوورتر ڕیابا ده‌یبرده‌وه و خۆی پێ هه‌ڵده‌كێشا، جا با به قوون دڕانیش بایه، بردبوویه‌وه!!!