ڕه‌شه

Thursday, May 01, 2003

دیسان ئه‌من هاتوومه‌وه،


له جێی ما�?ی بووژێنه‌ری گه‌وره ك�?ێ،


د‌ه‌ست و نه‌خشی لاوێ، كوڕێ


ژیانی پێ به‌خشیمه‌وه.


به‌رده‌قانی، ئه‌ی دوژمنی كۆتر و �?را


به‌رده‌قانی، تاڵانكه‌ری به‌‌ردی كۆڵان،


مێردی پووری داهاتووی من!


زاوای سبه و دوو و،


 سێ �?وار مانگان


ده‌ستت خۆش بێ، وێنه‌ت زۆر بێ


كامێراكه‌ت ئیش بكات و ڕه‌سمت زۆر بێ


 


********


ئاگادار به، پوورم لاوه


دوو جار په‌نجای پڕ كردووه و


داویه به دار.


نازی زۆره و پێویستی به نازكێش هه‌یه


ددانی نێ و له جێی بنكڕ، هه‌لوای ده‌وێ


�?اوی كز و گوێی قورسی،


نیعمه‌تێكه كه‌م كه‌س هه‌سی


زوو به، زووبه


ڕه‌سمێكی جوان، به یادگار


بۆ پووری من به‌ڕێ بكه،


تا نه‌تبینێ ڕازی نابێ


ڕازی نابێ


 


**************


ئه‌وه به دیتنی شێعره‌كه‌ی به‌ڕێز مه‌هاباد ‌قه‌ره‌داغی شێعرم هات.


دیاره شێعری من و ئه‌و كوا ده‌بنه یه‌ك. به تایبه‌ت له یه‌ك ئاسته‌وه یه‌ك ناگرینه‌وه. كه‌سێ نه‌یهه‌وێ شێعری ئێمه به شێعر بخوێنێته‌وه بۆی ده‌كرێ هینه‌كه‌ی ئه‌و بێ پسانه‌وه بخوێنێته‌وه و نووسراوه‌كه‌ی مانای ده‌بێ. شێعره‌كه‌ی من بۆ ئه‌وه‌ش نابێ!


 


ته‌نیا خوازبێنێیه‌كی ساده‌یه له به‌رده‌قانی!


خوا دڵی نه‌رم كات و پوورم له �?ه‌رمه‌سه‌ری ژیانی قوون ماڵی نه‌وه و بووكان ڕزگار بكا و بیهێنێته‌ ئوروپایه!


***************


له به‌یانییه‌وه ده‌بێ ب�?مه ئیش، له ئێستاوه له‌شم ژان ده‌كا.


به‌ پێی تێر كردنی جه‌ماوه‌ر له ڕوژانی جومعه و شه‌ممۆ و یه‌ك‌شه‌ممۆ دا ناتوانم سه‌ردانی وێبلاگ‌ئاوا بكه‌م. به كه‌یفی خۆتان باسم بكه‌ن!